بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلال مەلەکی، وتەبێژی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی تاران لە وتووێژێکدا لەگەڵ مێهر، سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی نەوت و ڕۆن لە باشووری تاران وتی: هێزەکانی ١٠ بنکەی ئاگرکوژێنەوە لە کۆگای نەوت و ڕۆن و پاککەرەوە ئامادەبوون کە زیاتر لە چوار هەزار مەتر چوارگۆشەیە لە ناوچەکە و لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ بریندار و زیانێکی گیانیمان نەبووە، تا ئێستاش لە چەند شوێنێکەوە ئاگرەکە خەریکە دەکوژێتەوە”.
مەلەکی وتی: شوێنەکە کە لە کەرتی تایبەتدایە، بەتەواوی گڕر گرتووە و لەگەڵ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چەندین تانکەری ئاو و ئاگرکوژێنەوە و کەرەستەی دیکە گواستراونەتەوە”.
Your Comment